خۆپیشاندانی بەربڵاوی دژە ئەمریکایی لە ڤەنزۆێلا و مەمزیک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443897-خۆپیشاندانی_بەربڵاوی_دژە_ئەمریکایی_لە_ڤەنزۆێلا_و_مەمزیک
خەڵکی مەکزیک و ڤەنزۆێلا لە خۆپیشاندانێکی بەبڵاودا، سیاسەتی شەڕاشۆیانە و زاڵێتیخوازانەی ئەمریکایان شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2026 13:40 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاوی دژە ئەمریکایی لە ڤەنزۆێلا و مەمزیک

خەڵکی مەکزیک و ڤەنزۆێلا لە خۆپیشاندانێکی بەبڵاودا، سیاسەتی شەڕاشۆیانە و زاڵێتیخوازانەی ئەمریکایان شەرمەزار کرد.

شاروومەندانی ڤەنزوێلا لەو خۆپێشاندانانەدا کردەوەی تیرۆریستیی ئەمریکایان لەمەڕ ڕفاندنی مادۆرۆ و هاوژینەکەی شەرمەزار کرد و داوای ئازادکرانی دەستبەجێیان کرد. هەفتەیەک بەسەر ئۆپەراسیۆنی دەسدرێژکارانەی ئەمریکا واتە ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوژینەکەی تێدەپەڕێت، بەڵام خەڵکی ڤەنزوێلا بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان دژی ئەمریکا و داوای ئازادکرانی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن. هاوکات هاووڵاتیانی مەکزیکیش خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزار کردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا و داوایان لە ئیدارەی ترەمپ کرد دەسهەڵگرێ لە خۆهەڵقورتاندنە نێو کاروباری ناوخۆیی ڤەنزوێلا و وڵاتانی دیکەیش.