دەنگدانەوەی ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزار کردنی تیرۆریزمی زایۆنی- ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443917-دەنگدانەوەی_ڕێپێوانی_بەربڵاوی_خەڵکی_ئێران_بۆ_شەرمەزار_کردنی_تیرۆریزمی_زایۆنی_ئەمریکی
ڕێپێوانی ملوێنیی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزار کردنی تیرۆریزمی زایۆنی- ئەمریکی و جەنایەتی تیرۆریستان و ئاژاوە گێڕان دەنگدانەوەیکی بەربڵاوی لە مێدیاکانی ناوچەدا بوو .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2026 13:50 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزار کردنی تیرۆریزمی زایۆنی- ئەمریکی

ڕێپێوانی ملوێنیی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزار کردنی تیرۆریزمی زایۆنی- ئەمریکی و جەنایەتی تیرۆریستان و ئاژاوە گێڕان دەنگدانەوەیکی بەربڵاوی لە مێدیاکانی ناوچەدا بوو .

 ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران بە تایبەت لە تاران بۆ پشتیوانی لە حکومەت و شەرمەزار کردنی  بەربڵاوی  ئاژاوە گێڕییەکانی ئەم دواییە لە شارە جۆراوجۆرەکان، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە نێو مێدیاکان و بەکارهێنەرانی  تۆڕە کومەڵایەتییەکانی  پاکستانیدا بوو . وێنە و ڤیدیۆ بڵاو کراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە تایبەت لە نێو بەکارهێنەرانی پاکستانی نیشان ئەدات کە ئەو ڕێپێوانە  دەنگدانەوەی بەربڵاوی بەدواوە بووە  و وەک   نیشانەیەک لە  یەکڕیزی و یەکگرتوویی نیشتمانی و  شەرمەزار کردنی توند و تیژیی  پێشوازی لێکرا. میدیاکانی پاکستان لە بەشە هەواڵەکانیاندا ڕووماڵی ڕێپێوانەکەیان کرد و لێدوانی بەرپرسانی ئێرانیان سەبارەت بە ڕۆڵی  بەکرێگیراوانی  بیانی لە پەرەپێدانی نائارامییەکان و دەستوەردانی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا بڵاوکردەوە. هەروەها  کاناڵی  ئەلمەیادینیش  بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی خۆپیشاندانی ملیۆنان کەسی لە ئێران کرد کە تێیدا  بشێویی  چەکدارانە و کردەوەی دڕندانەی تیرۆریستانی چەکدار شەرمەزار کرا.