وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا: بووینەتە تاقیگەی چەکی نەناسراوی ئەمریکا
کانونی دوھەم 24, 2026 18:22 Asia/Tehran
وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنی گرتنی مادۆرۆ، هێزەکانی ئەمریکا چەکێكی نەناسراویان لە ڤەنزوێلا تاقیکردۆتەوە.
ولادیمێر پادرینۆ لۆپێز وتی ئەو چەکانەی واهێزەکانی ئەمریکا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ گرتنی مادۆرۆ بەکاریان هێناوە، پێشتر لە هیچ شەڕێکدا بەکارنەهێنراون.ئەو بەرپرسە ڤەنزوێلایە وتی : ئەو چەکانەی کە ئەمریکا لە ٣ی ژانویەی ٢٠٢٦ لە دژی گەل بەکاری هێنا، تەواو نوێ بوون و بەم کارەش ئەمریکا ڤەنزوێلای کردە تاقیگە. ناوبراو تیشی ئەمریکا لە کاتی ڕفاندنی مادۆرۆدا بە كەڵك وەرگرتن لە زیرەکی دەستکردی زۆر ئاڵۆز کاراکاسی کردە ئامانج.ترامپیش لە وتاردانی خۆیدا لە دانیشتنی داڤووس دانی بەوە دانا كە هێزە ئەمریكییەكان لە ئوپڕاسیونی دژی ڤەنزوئێلا كەڵكیان وەرگرتووە لە چەكگەلی نوێ .