پاڵپشتیی پەیڕەوانی ئایینەکان و زانستوەرانی جیهان لە ڕێبەری باڵای شۆڕش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444413-پاڵپشتیی_پەیڕەوانی_ئایینەکان_و_زانستوەرانی_جیهان_لە_ڕێبەری_باڵای_شۆڕش
ژومارێک لە پەیڕەوانی دینە خوداییەکان، زانستوەران و چالاکانی جیهانی لە بیست وڵاتی جیهان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، پاڵپشتیی خۆیان لە ڕێبەری شۆڕش راگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 04, 2026 14:33 Asia/Tehran
  • پاڵپشتیی پەیڕەوانی ئایینەکان و زانستوەرانی جیهان لە ڕێبەری باڵای شۆڕش

ژومارێک لە پەیڕەوانی دینە خوداییەکان، زانستوەران و چالاکانی جیهانی لە بیست وڵاتی جیهان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، پاڵپشتیی خۆیان لە ڕێبەری شۆڕش راگەیاند.

لەو بەیاننامەدا جەخت کراوە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامەنەیی بەدەر لە سنورە دینی و سیاسییەکان، لەبەر پێبەندبوون بە بنەما ئەخلاقییەکان، کەرامەتی مرۆیی، دادگەریی، سەربەخۆیی نەتەوەکان و خۆڕاگریی لەهەمبەر زوڵم و ستەمدا، کەسایەتییەکی کاریگەر و ڕۆڵگێڕە لە گۆڕانکارییە هزری و کۆمەڵایەتییەکانی جیهانی هاوچەرخدا. واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە، دەور و رۆڵی بەڕێزیان لە بەهێزکرانی دیالۆگ و وێژمانی خۆڕاگری و خرانەڕووی مۆدێل و سەرچەشنێکی ئەخلاق تەوەر لە ڕێبەرییان، بەشیاوی گرینگی پێدان و وتووێژی دادگەرانە لە ئاستی جیهانیدا زانیوە.