بەڵگەی ئێف بی ئای :جفری ئەپستین بریكاری مووساد بووە
شوبات 06, 2026 15:05 Asia/Tehran
بەڵگە تازە بڵاوكراوەكان لە لایەن ئێف بی ئای ڕەهەندگەلی نوێ لە دۆسیەی جفری ئەپستین ، سەرمایەداری جوو ، قاچاغ و تاوانكاریی جنسی منداڵان و تازەلاوانی ئاشكرا كردووە .
لەو بەڵگەدا كە هاوپەیوەندە بە ساڵی 2020 و بە تازەیی بڵاو كراوەتەوە وتراوە كە ئەپستین پەیوەندییەكی زۆر نزیكی لەگەڵ ئیهود باراك سەرۆك وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی بووە و ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری ناوبراو بۆ سیخووڕی كردن ڕاهێنرابوون . بەڵگەكە هەروەها بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەكی مرۆیی نووسیویەتی كە ئەپستین سەر بە دەزگاكانی هەواڵگری ئەمریكا و ڕژێمی زایونی بووە .