وشداری ڕووسیا لەحاند بڵاوبوونەوەی بازنەی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444877-وشداری_ڕووسیا_لەحاند_بڵاوبوونەوەی_بازنەی_ناتۆ_بەرەو_ڕۆژهەڵات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وشداریدا کە بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی پەرەسەندنی بازنەی دزە و دەسەڵاتی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات، چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا گونجاو نییە.
(last modified 2026-02-24T12:04:04+00:00 )
شوبات 24, 2026 14:20 Asia/Tehran
  • وشداری ڕووسیا لەحاند بڵاوبوونەوەی بازنەی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وشداریدا کە بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی پەرەسەندنی بازنەی دزە و دەسەڵاتی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات، چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا گونجاو نییە.

ماریا زاخارۆڤا وتی: کیێڤ پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتی ڕووسیا،  پەیماننامەی دۆستایەتی پێشێلکردبوو و کە ئەو پێشێلکردنی پەیمانی دۆستایەتی لەگەڵ ڕووسیایە لەلایەن کیێڤەوە، بووە هۆی ئەوەی مۆسکۆ بڕیاری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت بدات، لەکاتێکدا کە هیچکام لە پێکهاتە نێودەوڵەتییەکان گرنگییان بە پێشێلکرانی پەیمانی دۆستایەتی لەگەڵ ڕووسیا لەلایەن کیێڤەوە نەدا. 

زاخارۆڤا پێیداگرت: بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی پەرەسەندنی بازنەی دزە و دەسەڵاتی ناتۆ بەرەو سنوورەکانی ڕووسیا، چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا گونجاو نییە. ڕووسیا هەوڵ دەدات پرسی پەرەسەندنی بازنەی دزە و دەسەڵاتی ناتۆ بەرەو سنوورەکانی لە ڕێگەی سەربازی یان سیاسییەوە چارەسەر بکات.