وشداری کرێملین لەحاند بەکارهێنرانی چەکی ئەتۆمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445316-وشداری_کرێملین_لەحاند_بەکارهێنرانی_چەکی_ئەتۆمی
وتەبێژی کرێملین جەختی لەوە کردەوە: بێتوو ڕووسیا ڕووبەڕووی دۆخێک بێتەوە کە هەڕەشە لە بوونی بکات، ئەوکات چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, -0001 00:00 Asia/Tehran
  • وشداری کرێملین لەحاند بەکارهێنرانی چەکی ئەتۆمی

وتەبێژی کرێملین جەختی لەوە کردەوە: بێتوو ڕووسیا ڕووبەڕووی دۆخێک بێتەوە کە هەڕەشە لە بوونی بکات، ئەوکات چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت.

دیمیتری پێسکۆڤ وتی: تا ئەو کاتەی هیچ هەڕەشەیەکی لەو شێوەیە نەبێت، پێویست بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ناکات و ڕووسیا نابێتە دەستپێکەری شەڕی جیهانی سێیەم.ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە سیاسەتی شەڕخوازانەی ئەوروپا گرت و وتی: وڵاتانی ئەوروپایی ڕووسیا وەک "شەیتانێکی تەواو" نیشان دەدەن.لە هەمان کاتدا ئەلێکساندەر گروشکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیایش بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ناتۆ ڕایگەیاند کە مۆسکۆ هەموو ئەو هەڕەشانەی لە ستراتژیی پێشپێگری و خۆپاراستنی ئەتۆمیدا لەبەرچاو گرتووە و لە کاردانەوە بە زۆر بوونی توانای ئەتۆمی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، ئاستی توانای ئەتۆمیی خۆی بەرزتر دەکاتەوە.