ڕووسیا: لەگەڵ ئێران کاردەکەین بۆ لابردنی گوشارە ئابووریەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446292-ڕووسیا_لەگەڵ_ئێران_کاردەکەین_بۆ_لابردنی_گوشارە_ئابووریەکان
"ماریا زاخارۆوا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە گوشارە ئابوریەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران، جەختی کرد؛ مۆسکۆ لەگەڵ ئێران و وڵاتانی هاوبەرژەوەند بۆ لابردن و نەهێشتنی گوشاری بایکۆتی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هەوڵ دەدا.
(last modified 2026-08-27T14:35:30+00:00 )
ئاب 27, 2026 11:54 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: لەگەڵ ئێران کاردەکەین بۆ لابردنی گوشارە ئابووریەکان

"ماریا زاخارۆوا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە گوشارە ئابوریەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران، جەختی کرد؛ مۆسکۆ لەگەڵ ئێران و وڵاتانی هاوبەرژەوەند بۆ لابردن و نەهێشتنی گوشاری بایکۆتی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هەوڵ دەدا.

زاخارۆوا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گەمارۆ سەپاندنی لاوەکیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران، وتی: ڕووسیا شێلگیرانە سیاسەتی سەپاندنی کردەی یەکلایەنە، نایاسایی و زۆرەملێ کە لەدژ جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ڕەت دەکاتەوە.

وتیشی: ئێمە هاواهەنگی دەکەین لەگەڵ هاوکارانی ئێرانیمان و وڵاتانی هاوبەرژەوەند بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی ئەو کردە نایاساییە و لەگەڵ وڵاتانی هاوڕا، درێژە دەدەین بە هەوڵدان بۆ لابردنی گوشاری گەمارۆکان لە سیستەمی نێودەوڵەتی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وتی: سەپاندنی نایاسایی گەمارۆ وبایکۆتی یەکلایەنە، دەمێکە بووە بەئامرازێکی ڕاستەقینە بۆ تۆڵەکردنەوەو سزادانی ئەو وڵاتانەی بەدڵی رۆژاوا ناجوڵێنەوە.