لافاوی مەرگهێن لە نیپاڵ و لانیکەم ٩٠٠ گیان لەدەستدان و بێ سەروشوێن
بەهۆی ڕوودانی لافاوێکی مەزن و جمینی زەویی لە ناوچە سنوورییەکانی تەبەت و نیپاڵ لانیکەم ٨٠٠ کەس بێ سەروشوێن بوون و زیاتر لە سەد کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
پاش ڕوودانی لافاوێکی لەناکاو کە سەرچاوەکەی تەبەت بوو و رۆژی چوارشەممە ناوەندنی نیپاڵی داگرت، زیاتر لە سەد کەس گیانیان لەدەست داو نزیک بە هەشت سەد کەسیش لەوان هەشتا کەس لە هێزە ئەمنییەکان بێ سەروشوێن بوون.
لافاو، شار و گوندەکانی وێران کرد، پردەکانی ڕووخاندو زیانی بە گەڵاڵەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ئاویی گەیاند.
نیپاڵ ڕایگەیاند، تەرمی سەد کەس دۆزراوەتەوەو نزیک بە پێنج سەد کەسیش لە سنووری ئەو وڵاتە، بێ سەروشوێن بوونە.
ئیدارەی کەش ناسیی نیپاڵ ڕایگەیاند کە ئەو لافاوە، بەهۆی بارانبارین لە ناوچەکە نەبووە.
بەقسەی وەزیری ژێرخانی نیپاڵ، لافاو لانیکەم ٢٠٠ ملیار روپیەی نیپاڵ یان یەک پۆینت سێ ملیارد دۆلار زیانی بە ژێرخانەکان گەیاندووە. بەشی هەرەزۆری خەسار و زیانەکەش، لە جاددەو پردەکان کەوتووە.