ئیندیپێندێنت: شەڕی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران، بێ ئاکام دەبێ
گۆڤاری ئینگلیزیی ئیندیپێندێنت بەئاماژە بە بێ ئاکامیی دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا دژی ئێران نووسی کە هەوڵی دۆناڵد ترەمپ بۆ کردنەوەی بەرەیەکی تازە لەڕێی "تۆڵەکردنەوەی ئابووری"یش پێ ناچێ واشنگتۆن بەئامانجەکانی بگەیێنێ.
ئیندیپێندێنت لەسەروتاری خۆیدا لەژێر ناوی "هێزی ئەمریکا لە ئێران هەرەسی هێناوە، تۆڵەکردنەوەی ئابووریش پێ ناچێ سەرکەوتوو بێ" نووسی کە شەڕی ترەمپ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بووە بەکارەساتێکی گەورەتر بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێستا سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەوڵیەتی بە چڕکردنەوەی گوشاری ئابووریی دژی ئێران، بەرەیەکی تازە لەو بەرەوڕووبوونەوەدا بکاتەوە.
ئەو گۆڤارە بەئاماژە بە تێپەڕینی نزیک بە شەش مانگ لە دەسپێبوونی شەڕی ڕەمەزان نووسی کە دەسەڵاتی سەربازیی ئەمریکا نەیتوانیوە ئێران بەچۆکدابێنێ و ئەو ئامانجانەی واشنگتۆن لە سەرەتای شەڕدا پێوشوێنی دەگرت، مسۆگەر نەبووە.
ئیندیپێندێنت پاشان بە ئاماژە بە قۆناخی تازەی شەڕی ئابووریی ئەمریکا، بەگومانەوە سەبارەت بە سەرکەوتوو بوونی ئەو ستراتژیایە، نووسی کە گواستنەوەی مەیدانی بەرەوڕووبوونەوە لە امرازی سەربازییەوە بۆ گوشاری ئابووریی، بەمانای ئەوە نایە ئەنجامێکی جیاوازی دەبێ بۆ دەوڵەتی ترەمپ.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، یەک لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی واشنگتۆن، چینە کە بەشی زۆری نەوتی هەناردەیی ئێران دەکڕێ. گەمارۆدرانی دامەزراوە دراڤی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی چین دەتوانێ شەڕی ئابووریی دژی ئێران بگۆڕێ بۆ بەروەڕووبوونەوەی تیجاری و دراڤیی بەرفراوانتری نێوان واشنگتۆن و پیکەن و تێچووی ئەم سیاسەتە بۆ خودی ئەمریکا زیاد دەکات.
کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردۆتەوە، شەڕی ئابووریش وەک گوشاری سەربازی ناتوانێ ئێران ناچاربکا تەسلیم بێ و درێژەی سیاسەتی گوشار و هەڕەشە، ئەنجامێکی جگە لە سەپێندرانی باجی زیاتر بەسەر ئەمریکاو ئابووریی جیهان نابێ.