ئەندامانی بریکس، گەمارۆ و بایکۆتی یەکلایەنەیان شەرمەزار کرد
ئهیلوول 13, 2026 14:09 Asia/Tehran
سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی بریکس لە لوتکەی دێهلی نوێ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، نەیارەتی خۆیان لەگەڵ بایکۆتی یەکلایەنەو دژ بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانیان ڕاگەیاند.
لەو بەیاننامەدا، جەخت کراوە لەسەر بەرەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی تیرۆریزم، ڕێزنان لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریاو پێویستیی بەهێزکرانی هاوکاریی هاوبەش بۆ دابینی ئاسایشی وزە، تیجارەتی جیهانی و زنجیرەکانی دابینکردن. ڕێبەرانی بریکس هەروەها نیگەرانیان دەربڕی لەبارەی چوونەسەری هەڕەشە ناڤۆکییەکان و تەشەنای شەڕ و پێکدادانەکان و جەختیان کردەوە لە پێویستیی چاکسازیی لە داڕشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەهێزکرانی دەسەڵاتدارەتی و حوکمڕانیی جیهانی. لەو کۆبوونەوەدا، راگەیێندرا، چین میوانداری کۆبوونەوەی دواتری سەرانی بریکس دەبێ.
سەرپەیڤ