وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا؛ پۆلیسی فەڕەنسا لاوەکان سەرکوت دەکاو ئوروپاش بێ دەنگە
تشرینی یهکهم 07, 2026 18:47 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پاش بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرێک پەیوەست بە تێکهەڵچوونی قورسی پۆلیسی فەڕەنسا لەگەڵ خوێندکارانی ئامادەیی و قۆڵبەستکرانیان، نووسی؛ پۆلیسی فەڕەنسا، گەنجەکان سەرکوت دەکاو یەکێتی ئوروپاش بێ دەنگە.
"ماریا زاخارۆوا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەتانەوە ڕوو لە ڕێبەرانی وڵاتانی یەکێتی ئوروپاو بەئاماژە بە کردەوەی توندی هێزی پۆلیس لە پاریس، لەوانی پرسی، لەبەرچی سەبارەت بە پێویستیی ڕەچاوکرانی مافی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسانی فەڕەنسییەوە، هیچ پرسیارێک ناکەن.
ماریا زاخارۆوا ڕایگەیاند: پێ دەچێ لە پاریس بارودۆخ تەواو ئاسایی بێ، پۆلیس خەریکە منداڵانی خۆیان سەرکوت دەکا. کەوابوو نیگەرانی لەبارەی ڕەچاوکرانی مافی مرۆڤ لە کۆشکی ئێلیزە بەکوێ گەیشت؟