سیپتەمبەری ئەمساڵ، دووەم سیپتەمبەری گەرم لە مێژووی جیهاندا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447410-سیپتەمبەری_ئەمساڵ_دووەم_سیپتەمبەری_گەرم_لە_مێژووی_جیهاندا_بوو
بەپێی تازەترین داتاکانی دەزگەی گۆڕانی کەش و هەوای کۆپرنیکی یەکێتی ئوروپا، سیپتەمبەری ٢٠٢٦ دووەم سیپتەمبەری گەرمی تۆمارکراو لە مێژووی جیهاندا بووە.
(last modified 2026-10-12T14:01:23+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2026 17:29 Asia/Tehran
  • سیپتەمبەری ئەمساڵ، دووەم سیپتەمبەری گەرم لە مێژووی جیهاندا بوو

بەپێی تازەترین داتاکانی دەزگەی گۆڕانی کەش و هەوای کۆپرنیکی یەکێتی ئوروپا، سیپتەمبەری ٢٠٢٦ دووەم سیپتەمبەری گەرمی تۆمارکراو لە مێژووی جیهاندا بووە.

بەڕێوەبەری دەزگەی کۆپرنیک هۆشداریی داوە؛ لەگەڵ بەهێزبوونی ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ، ئەگەری درێژەی پلەکانی گەرما لە چەند مانگی داهاتوودا هەیە. هاوکات، بەشگەلێک لە ئوروپا لەگەڵ ویشکەساڵی و کەمبوونی ئاستی ئاوی ڕووبارەکاندا بەرەوڕوو بوون و ڕادەی سەهۆڵی دەریایی لە جەمسەری باشووریش گەیشتووەتە یەکێک لە نزمترین ئاستەکانی تۆمارکراو. ئەو داتاو زانیارییانە جارێکی دیکە زەنگی مەترسیی تەشەنای گەرمبوونی جیهان و شوێنهاتەکانی لێداوە.