سەندەرز: ترەمپ مەترسیدارترین سەرۆک کۆماری مێژووی ئەمریکایە
تشرینی یهکهم 12, 2026 17:34 Asia/Tehran
سێناتۆری ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپی بە مەترسیدارترین سەرۆک کۆماری مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکان ناوبردو وتی کە ترەمپ نە ڕێز لە دەستوور دەگرێ و نە پێبەندی سەروەریی یاسایە.
بێرنی سەندەرز، پێی داگرت؛ ئامانجی سیاسەتی دەوڵەتی ترەمپ، سوود گەیاندن بە دەوڵەمەندەکان و سەپاندنی ڕەنج و سەخڵەتی بەسەر خێزانی کرێکارەکانە. ئەو سێناتۆرە ئەمریکییە هەروەها شەڕی ئەمریکا دژی ئێرانی بە نایاسایی و دژی دەستوور زانی و خوازیاری ڕاگیرانی بوو. ناوبراو، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و خواردەمەنی لە شوێنهاتەکانی ئەو شەڕە زانی. سەندەرز بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ترەمپ لەبواری کۆچبەریی، گۆڕانی کەش و هەوا و ژیریی دەسکرد، خوازیاری کۆتایی هێنان بە کۆنترۆڵی کۆمارییەکان بەسەر سێناداو گۆڕانی پارتی دیموکرات بۆ پارتێکی بەرەڤانیکەری خێزانی کرێکاران بوو.