تاووتوێی شەڕی رۆژاوای ئاسیاو قەیرانی وزە لە کۆبوونەوەی سندوقی نێودەوڵەتیی پارەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447422-تاووتوێی_شەڕی_رۆژاوای_ئاسیاو_قەیرانی_وزە_لە_کۆبوونەوەی_سندوقی_نێودەوڵەتیی_پارەدا
کۆبوونەوەی ساڵانەی سندوقی نێودەوڵەتیی پارەو بانکی جیهانی بە تەوەری شەڕ لە رۆژاوای ئاسیاو قەیرانی وزە، لەمڕۆ-وە لە بانکۆک دەسپێبوو.
(last modified 2026-10-12T14:11:42+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2026 17:40 Asia/Tehran
  • تاووتوێی شەڕی رۆژاوای ئاسیاو قەیرانی وزە لە کۆبوونەوەی سندوقی نێودەوڵەتیی پارەدا

کۆبوونەوەی ساڵانەی سندوقی نێودەوڵەتیی پارەو بانکی جیهانی بە تەوەری شەڕ لە رۆژاوای ئاسیاو قەیرانی وزە، لەمڕۆ-وە لە بانکۆک دەسپێبوو.

کۆبوونەوەی ساڵانەی سندوقی نێودەوڵەتیی پارەو بانکی جیهانی هەتا هەژدەی ئۆکتۆبەر درێژەی هەیە کە بەرپرسانی دراڤی، سەرۆکانی بانکە ناوەندییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان تێیدا بەشدارن. شەڕی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران و شوێنهاتە ئابوورییەکانی، بۆ نموونە؛ هەڵکشانی نرخی وزەو خۆراک و گوشاری هەڵاوسان، لە گرینگترین بابەتەکانی ئەو کۆبوونەوەیە. داخرانی گەرووی هورمز و سازبوونی کێشە لەبەردەم گواستنەوەی نەوت، فرۆشی وزەی لەئاستی جیهانیدا خستووەتەژێر کارتێکەریی و چوونەسەری تێچووی سووتەمەنی و کودە کیمیاوییەکان، نیگەرانی لەمەڕ گەشەی ئابووری تاو پێداوە. وڵاتانی ڕوو لەگەشە، بەتایبەت لەبەر هەڵکشانی نرخی سوود و تێچووی دانەوەی قەرزەکان، لە لاوازترین ئابووریەکان لەهەمبەر ئەو قەیرانەدا بەئەژمار دێن.