چین لە ئەنجوومەنی ئاسایش: ڕێزبگرن لە مافی ناڤۆکیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447774-چین_لە_ئەنجوومەنی_ئاسایش_ڕێزبگرن_لە_مافی_ناڤۆکیی_ئێران
نوێنەری هەمیشەی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێداگریی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری شێوازێکی هاوسەنگ لەهەمبەر دۆسییەی ناڤۆکیی ئێراندا، داوای لە لایەنەکانی بەرامبەر کرد، ڕێزبگرن لەمافی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی.
(last modified 2026-10-28T14:10:16+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2026 17:37 Asia/Tehran
  • چین لە ئەنجوومەنی ئاسایش: ڕێزبگرن لە مافی ناڤۆکیی ئێران

نوێنەری هەمیشەی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێداگریی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری شێوازێکی هاوسەنگ لەهەمبەر دۆسییەی ناڤۆکیی ئێراندا، داوای لە لایەنەکانی بەرامبەر کرد، ڕێزبگرن لەمافی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی.

 

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی چاینا دەیلی، فوو کونگ، نوێنەری هەمیشەی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی شەوی سێ شەممەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە پرسی ناڤۆکیی ئێران، بە پێداگریی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری شێوازێکی هاوسەنگ، وتی کە لەپاڵ پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لەمەڕ پەرەپێ نەدانی چەکی ناڤۆکی، مافی ئەو وڵاتەش بۆ کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی دەبێ ڕێزی لێ بگیردرێ. ناوبراو هەروەها داوای لە ئەمریکا کرد، بەڵێن بدات چی دیکە دژی ئێران زۆر بەکارنەهێنێ.

ئەو کۆبوونەوە دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی و هەوڵی ئەمریکاو لایەنگرانی لە پێوشوێن گرتنی گەڕاندنەوەی پرسی ناڤۆکیی ئێران بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش بەڕێوە چوو. نوێنەرانی چین و ڕووسیاش نەیارەتیان کردبوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە.