ته‌مووز 03, 2017 13:45 Asia/Tehran
  • ژەندرانی سەمفۆنیای سەرکەوتن لە موسڵ

هێزەکانی عێراق و جەماوەری ئەم وڵاتە ڕزگار کرانی موسڵیان کرد بە جێژن.

هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق بە هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە ناوچەی کۆنی موسڵ دەستیان کرد بە شایی و هەڵپەڕکێ و خەڵکیش لەم جێژن و ئاهەنگ گێڕانەدا بەشدارییان کرد. سەربازانی عێراقیش پارچەنووسگەلی سپی و ئاڵاکانی وڵاتەکەیان بە بەرزایی دارتێلەکانی کارەبا و بینا نیوەڕوخاوەکان لە موسڵی کۆن هەڵکرد. بە پێی بەیاننامەی دەوڵەتی عێراق بڕیار وایە بە بۆنەی ڕزگار کرانی موسڵ حەوتەیەک جێژن و شایی لە سەرتاسەری عێراق دا بەڕێوە بچێت.

دوای پاکتاو کرانی موسڵی کۆن لە بوونی تیرۆریستانی داعش، ناوچەکانی ڕیازییە و تەلەعفەرو مەحەلەبیە ئامانجی دواتری هێزەکانی عێراقە بۆ دەرپەڕاندنی داعش لەو شوێنانە.

لە نێوان ئەم ناوچانەدا، ناوچەی تەلەعفەر ناوچەیەکی ستراتژییەو گرینگ دێتە ئەژمار. تەلەعفەر لەو ڕێگا سەرەکی و ستراتژیانەی فریاکەوتن و پەیوەندیدەری تیرۆریستان لە نێوان عێراق و سووریایە.

تەلەعفەر هەروەها ناوەندی سەرکردایەتی و بەڕێوەبەرایەتی کردنی تاقمە تەکفیرییەکانەو گەلێک لە سەرکردە گرینگەکانی تاقمە تیرۆریستەکان لەم ناوچەیەدا سەقامگیرن.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە.

 

سەرپەیڤ