داعش نۆسەد هەزار شاروومەندی مووسڵیی ئاوارە کردووە
وەزیری کاروباری کۆچبەرانی ئێراق وتی ئوپراسیونی ڕزگار کرانی شاری مووسڵ بە هۆی کاوڵکاریەکانی داعش بوو بە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە 900 هەزار کەس لە شاروومەندانی ئەو شارە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئیرنا جاسم موحەمەد ئەلجاف وەزیری کوچبەرانی ئێراق بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی لە دەسپێکی ئوپراسیونی ڕزگار کردنی مووسڵ 17 ئوکتوبری 2017 هەتا ئەمڕۆ 900 هەزار و 857 کەس ئاوارە بوونە کە لەو ژۆمارەیە 176 هەزار و 455 کەس لە دانیشتوانی بەشی ڕۆژهەڵاتیی مووسڵ و 724 هەزار و 402 کەسیش لە بەشی ڕۆژئاوای مووسڵ دان .
بە وتەی ئەلجاف لە تێکڕای ئەو ئاوارەگەلە 500 هەزار ئاوارە کە 64 لە سەدی ئاوارەکان پێک دێنن لە کەمپەکانی دیاری کراو لە لایەن وەزارەتخانەوە جێگیر بوونە و تا ئێستاش 217 هەزار و 854 کەس گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان لە مووسڵ .
وەزارەتی بەرگری ئێراق ڕۆژی پێنجشەمە ی هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا باسی کرد لە کۆتایی داگیرکاری داعش لە مووسڵ . دوای ڕزگاربوونی بەشی ڕۆژهەڵاتیی مووسڵ هێزە ئێراقیەکان لە فێڤریەی 2017 وە ئوپراسیونی ڕزگار کرانی بەشی ڕۆژئاوایی مووسڵیان دەس پێ کرد کە پێنجشەمە دوایین قۆناغی ئەو ئوپراسیونە کۆتایی پێ هات .