ته‌مووز 05, 2017 13:22 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان داعشیی دیکە لە موسڵی عێراق

فەرماندەری پۆلیسی فیدراڵی عێراق باسی کوژرانی پتر لە شەست کەس لە دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لەکاتی پاکتاو کردنی مویڵی کۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی سومریەنیوز، سەڕلەشکر ڕائید شاکر جەودەت فەرماندەری پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی عێراق خەریکی پاکتاو کردنی ئەو دوا ناوچانەی  بەشە کۆنەکەی موسڵن کە بەدەست تیرۆریستانی داعشەوە ماون.

بە قسەی شاکر جەودەت لە کاتی پاکتاو کردنی بەشە کۆنەکەی موسڵ هەتاکو ئێستا 57 تیرۆریست و چوار دوورەنگێوی داعش کوژراون و ژمارەیەکیش پشتێنی تەقاندنەوەو موشەک دۆزراونەتەوەو دەستیان گیراوە بە سەردا.

هاوکات یەکەی هەواڵگریی سەربازیی سوپای عێراق یەکێک لە پڕمەترسی ترین تیرۆریستانی لە ناوچەی ئەلئەزیم لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی عێراق قۆڵبەست کرد.

هەواڵێکی تر لە عێراقەوە دەربڕی ئەوەیە کە سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاندووە: یەکێک لە گەورەترین وەرشەو هەمارەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ئەنجامی هەڵمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای عێراق لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک لەنێو براوە.

وا باس دەکرێت کە لەم هەڵمەتەدا پێنج کەس لە ئەندامانی داعش کوژراون و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەڵمەتی ڕزگار کردنی شاری موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە ژێر ڕکێفی داعش لە حەڤدەی ئۆکتۆبەری دووهەزارو شانزەوە بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە بەشداریی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستی پێ کراوە ئەم هێزانە توانییان لەماوەی نزیکەی سەد ڕۆژدا بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ بەتەواوی ڕزگار بکەن. هەڵمەتی ڕزگار کردنی بەشی ڕۆژئاوای موسڵیش لە فڤریەی 2017 دەستی پێ کرا لە حاڵی ئێستادا زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای موسڵ لەژێر ڕکێفی داعش ڕزگار کراون و هێزەکانی عێراق هەوڵ دەدەن ئەو ناوچە کەمانەش کە هێشتا لەژێر دەستەڵاتی داعش دا ماون ڕزگار بکەن.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە.

 

 

 

 

سەرپەیڤ