ته‌مووز 05, 2017 16:09 Asia/Tehran
  • داعش لەسەر نەخشەی موسڵ سڕایەوە

ئەرکانی راگەیاندنی سەرکردایەتی هاوبەشی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ لە ئێراق، رۆژی چوارشەممە لە نوێترین نەخشەی بڵاوکراوە لە ڕەوتی شەڕ لە موسڵ ، یەکەمجار لەساڵانی ڕابردوودا گرووپی ڕەشەکوژی داعشی لەسەر نەخشەی ئەو شارە، ڕەش کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بەگوێرەی نەخشەی نوێی بڵاوکراوەی ئەرکانی پڕووپاگەندەی سەرکردایەتی هاوبەشی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ، مۆڵگەکانی داعش لە کەرتی کۆنی شاری موسڵ، هێڵێکی باریک لەلێواری رۆژاوای ڕووباری دیجلەیە کە پانتاییەکەی زیاتر لە چەند سەت میتر نییە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، جارێ شەڕ وپێکدادان  لەگەڵ تیرۆریستانی بەجێماوی داعش لە ناوچەکانی ئەلمەیدان، ئەلکەوازین، بابولمەشت، لشهوان، و "دکە البرکە" لەئارادایە.

سەرکردایەتی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێستا دواقۆناخەکانی ئەو تێکهەڵچوونە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش دەپێوێ، ڕایگەیاندووە، هەتا گەیشتن بە کەنارەکانی ڕووباری دیجلە تەنیا١٥٠مەتر مەودای هەیە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی حەوتانەی لەگەڵ پەیامنێراندا پێی داگرت: کاتی سەرکەوتنی یەکجاریی بەسەر داعشدا لە موسڵ، زۆر نزیک بووەتەوە.

ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کرانەوەی موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا، هەشت مانگ لەمەوبەر، لە ئۆکتۆبری٢٠١٦ دەستی پێکرد.

سەرپەیڤ