هەوڵدان بۆ لەناوبردنی١٠٠داعشی بەجێماو لە موسڵی کۆن
تهمووز 05, 2017 18:51 Asia/Tehran
سەرچاوە ئێراقییەکان دەڵێن: ژماری دەس وپێوەندییەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش کە لەناوچەکانی موسڵی کۆن گەمارۆ دراون، کەمتر لە سەت کەسە.
کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆری دا؛ سوپای ئێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی خۆی لەسەر پاکتاوکردنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لەناوچەی کۆنی شاری موسڵ لەپارێزگای نەینەوا(باکوری ئێراق) چڕکردۆتەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، دوو تیرۆریست کە بە لەبەرکردنی جلی پۆلیس، بەنیازبوون هەوڵی تیرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ ئەنجام بدەن، کوژران.
لەهەمان کاتدا، کەناڵی ئەلعالەم ڕاپۆری دا؛ هێزەکانی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ئێراق لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان لە موسڵ گەیشتنە مزگەوتی جامعی ئەلموسەفا لەناوچەی ئەلکوازین.