ڕزگار کرانی گوندێکی دیکە لە بەشی کۆنی شاری موسڵ
هێزەکانی عێراق لە درێژەی پێشڕەوییەکانیان لە بەشی کۆنی شاری موسڵ گوندێکی دیکەیان ڕزگار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، هێزە ئاسایشتییەکان و سوپای عێراق هەروا لە سەر پێشڕەوییەکانی خۆیان لە بەشی کۆنی شاری موسڵ بەردەوامن و ئەمڕۆ هێزەکانی خەباتکاری دژی تیرۆریزم توانییان خۆیان بگەیەننە لێواری چۆمی دیجلە.
هێزەکانی عێراق لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، زنجیرە تێکهەڵچوونێکی توندوتۆڵیان دژی تەکفیرییەکان لە ئاراستەی ڕزگار کردنی ناوچەی ئەلمەیدان لە موسڵی کۆن دەست پێ کرد و ئێستاکە خەریکی سەرکەوتنن و پێشڕەویی زۆریان لەم ناوچەیەدا مسۆگەر کردووە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، یەکەکانی سەربازیی عێراق لە درێژەی هەڵمەتی ڕزگار کردنی موسڵ، هەروەها توانیشیان گوندی ئیمام غەربی لە پارێزگای نەینەوا کە چەکدارانی داعش دوێنێ گرتبوویان گەمارۆ بدەن.
لەشکریانی عێراق هەروەها توانیویانە ئەم گوندە کە لە باشووری گیارەدا هەڵکەوتووە گەمارۆ بدەن. داعشییەکان دوێنێ لە لای شرۆقاتەوە توانییان دزە بکەنە نێو ئەم ئاواییەو لە چۆمی دیجلە بپەڕنەوە.
هێزەکانی سوپای عێراق لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو هەڵمەتی خۆیانیان دژی تیرۆریستانی داعش بەردەوام کردو ئاڵقەی گەمارۆی سەر تیرۆریستانیان لە موسڵی کۆن تەنگتر کردەوەو توانیشیان بە ڕزگار کردنی چەند گەڕەکێک لە موسڵی کۆن ، موسڵ لە سەروبەندی ڕزگار بوونی یەکجاری نزیک بکەنەوە.