بنەماڵەی ئەندامانی داعشیش تێکەڵ بە شەڕی موسڵ بوون
گرووپی تیرۆریستیی داعش دوابەدوای شکستەکانی ئەمدواییەی لە ڕۆژاوای موسڵ، باکووری ئێراق، بەرەوڕووی کەمبوونی هێز بۆتەوە تا ڕادەیەک کە بۆ شەڕە مەیدانییەکان، منداڵان و تازەلاوان بەکار دێنن.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ فەرماندەرانی ئەرتەشی ئێراق دەڵێن بنەماڵەی ئەندامانی داعش بۆ پێشگری بە پێشڕەوییەکانی سوپای ئێراق لە ڕۆژاوای شاری موسڵ، ڕاستەوخع شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هیزەکانی ئەم وڵاتەیان دەست پێ کردووە، تا ڕادەیەک کە ژنانی داعشی منداڵانیان کردووە بە قەڵغان.
بە وتەی "سامی عەریدی" یەکێک لە فەرماندەرانی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، ژنانی داعش لە کاتێکدا کە منداڵەکانیان لەگەڵدایە، هەڵمەتی خۆکوژی ئەنجام دەدەن و ئەوەش بۆتە هۆی دودڵ بوونی هێزە ئێراقییەکان لەوەی کە پەلاماری ئاسمانی بەکار بێنن بۆ پێشڕەویی خۆیان و تیابردنی داعش لە تەنیا چەن کاژێردا.
هەفتەی ڕابردوو سێ ژنی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستیدا بە خۆشاردنەوە لە نێو ئەو شاروومەندانەی کە خەریکی هەڵاتن بوون، لانیکەم سێ سەربازی ئێراقیان کوشت.
هێزە ئێراقییەکان پێنجشەممەی ڕا بردوو (٢٩ی ژوەنی ٢٠١٧) گەیشتنە مزگەوتی نووری لە ڕۆژاوای موسڵ و بە وتەی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ئەم سەرکەوتنە بە مانای بنەبڕ کرانی داعش لە موسڵ دەبێ.