ڕووخانی ماڵەکان لە مووسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشی
تیرۆریستانی داعشی دوای شکست هێنانیان لەشەڕەکانی مەیدانیی لە مووسڵ دەستیان داوەتە ڕووخاندنی ماڵەکانی ئەم ناوچەیە .
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سەربازی لە مووسڵ ڕایانگەیاند: تیرۆریستانی داعشی ژومارێک لە ماڵە بۆمب ئاخنکراوەکانیان لە ناوچەی نوجەیفی مووسڵ تەقاندەوە کە ئەم کارە بووە هۆی ڕووخانی ماڵەکان بەسەر هەزاران کەس لە شارومەندانی ئێراقی .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پاشماوەکانی داعش دوای شکستە قورسەکەیان لە مووسڵ دەستیان داوەتە ڕووخاندنی ماڵەکان و دامەزراوەکانی ژێرخانەیی ئەم شارە .
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعالەم لە پەیامێکی خێرادا رایگەیاند: فەرماندەی هێزی پۆلیسی فیدراڵی ئێراق ئاڵای ئەم وڵاتەی ڕۆژی شەممە لە بەشی کۆنی مووسڵ هەڵکردووە.
فەرماندەی سەربازیی سوپای ئێراق لە مووسڵ ڕایگەیاند: ڕەوشەکە بە شێوەیەکە کە تاقمی تیرۆریستیی داعش کەمتر لە یەک کیلومەتری سێ جا لە ناوچەکانی مووسڵی لە دەست دایە بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە خەڵکی سیڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی ، بەنیازی خۆڕاگری لەبەرامبەر هێزی ئێراقییە.
ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ دووهەمین پارێزگەی گەورەی ئێراق لە مانگی ئوکتوبەری ساڵی دووهەزارو شازدە دەست پێکراوە.