ته‌مووز 09, 2017 12:57 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەی سعودی داعش کاتی هەڵاتن لە مووسڵ

فەرماندەی هێزەسەربازییەکانی ئێراق ڕایگەیاند سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستیی داعش کە خەڵکی عەرەبستان بوو لە مووسڵ کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفریۆنیی ئەلعالەم  هێزی چەکداری ئێراق ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : کەسێک بە ناوی  ئەبوو حەفسە سعودی  لەهێزە بەناوبانگەکانی  تاقمی تیرۆریستیی داعش  کاتی هەڵاتن لە ڕۆژاوای مووسڵ لەلایەن هێزی ئێراقییەوە کوژراوە  .

هەرلەم حاڵەدا  وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق ئەمڕۆ  شەممە  باسی زاڵبوونی  هێزی ئێراقی بەسەر بەشی کۆنی مووسڵی  کرد  .

سەرتیپ یەحیا ڕەسووڵ  لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیونیی دەوڵەتیی ئێراق وتی :  هێزەکانی  لە چەند دە میتریی کەرتی  چۆمی  دیجلە دان و بە پشتیوانی  فرۆکەکانی سوپا  پێشکەوتنێکی سەرنج ڕاکێشیان هەبووە .

ناوبراو وتی: داعشییەکان  بەرەو لێوارەکانی ڕۆژهەڵاتی هەڵدێن  بەڵام هێزی ئێراقی  پێشیان پێ دەگرن  .

بەوتەی یەحیاڕەسووڵ  لانیکەم سی و پێنج  ئەندامی داعش   لەم ڕێگایە کوژراون و شەش کەسی دیکەش گیراون.

بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە 24ی ژانیڤەری  لەدەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد کرا  .

ئۆپراسیۆن بۆ ئازاد کردنی  ڕۆژاوای مووسڵیش  لە نۆزدەی فڤرییەوە دەست پێکراوە و هێزی ئێراقی بەسیانی ڕۆژی بیست و نۆی ژووئەنی ساڵی 2017  ڕۆژاوای مووسڵیان ئازاد کرد .

سەرپەیڤ