جێژنی گەورەی سەرکەوتن لە شاری دێرینی مووسڵ،پاش خاشەبڕ و نۆغرۆبوونی داعش
تهمووز 09, 2017 17:51 Asia/Tehran
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند، حەیدەر عەبادی گەیشتە بەشی کۆنی مووسڵ بۆ ڕاگەیاندنی هەواڵی ڕزگارکرانی بەتەواوەتی ئەو شارە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی فارس، سەرۆک وەزیرانی ئێراق چەند خولەک لەوەپێش گەیشتە شاری مووسڵ.
وتەبێژی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند کە ناوبراو رۆژی یەکشەممە گەیشتە بەشی کۆنی مووسڵ.
ڕاپۆر و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە عەبادی ئەمڕۆ "بەیاننامەی سەرکەوتن" لەمەڕ ڕزگارکرانی بەتەواوەتی مووسڵ لەدەست داعش دەردەکات.
ناوبراو لە دەسپێکی گەیشتنە نێو هێزە ئێراقییەکان، ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە هێزەکان وگەلی ئێراق پیرۆزبایی کرد.