ته‌مووز 09, 2017 17:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان داعشی لە بەشی کۆنی مووسڵ

دەیان داعشی دیکە لە بەشی کۆنی مووسڵی ناوەندی ستانی نەینەوای ئێراق کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپوتنیک ،سوپای ئێراق  لە بەیاننامەیەک دا  ڕایگەیاند هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە ڕۆژی شەممە  سی و پێنج ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان کاتی هەڵاتن لە دوایین بنکەیان لە بەشی کۆنی مووسڵ  لە ڕۆژاوای ئەم شارە کوشتووە.

لەم بەیاننامەیە هەروەهاڕاگەیەندراوە  هێزی ئاسایشیی ئێراق  شەش داعشیشیان گرتووە.

یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراقیش  ڕایگەیاند سەرباری هەندێ  تێکهەڵچوونی جیاجیا لە دەورووبەری چۆمی دیجلە  هێزی ئێراقی کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی بەشی کۆنی مووسڵیان بە دەستەوەیە  .

تاقمی تیرۆریستیی داعش لەساڵی دووهەزار وچواردە  بە داکۆکی ماڵی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لە وان عەرەبستان و تورکیا بە پەلامارکردنەسەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکووری و ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەیان داگیرکردووە و تاوانکاری بێ وێنەیان ئەنجام داوە.

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لە حەڤدەی ئوکتوبەری ساڵی دووهەزار وشازدە دەست پێکراوە.

بەشی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ لە بیست وچوارەمی زانیڤەری ساڵی 2017ەوە لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد کراوە و ئۆپراسیۆن بۆ ئازادی مووسڵیش لە نۆزەی فڤرییەی  ئەمساڵەوە دەست پێکراوە و بیست و نۆی ژووئەن  کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ