ته‌مووز 09, 2017 21:19 Asia/Tehran
  • کوژرانی هەزار  تێڕۆڕیستی داعشی لە نەبەرد بۆ  ڕزگار کردنی مووسڵی دێرین

پولیسی فیدڕاڵی ئێراق ڕایگەیاند لەنە بەرد و. شەڕ بۆ ڕزگارکرانی کۆنە گەڕەکی شاری مووسڵ هەزار تەکفیری داعشی کوژران .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی فارس  فەرماندەرایەتی   پولیسی  فیدڕاڵی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەمە  لە بەیاننامەیکدا  ڕایگەیاند  لە ڕزگار کرانی گەڕەکی کۆنی  شاری   مووسڵ  هەروەها  65  تڕوموبیلی سەربازی و 20  تڕوموبیلی بۆمب ئاخنکراوی  تێڕوڕیتان تێک ڕما . حەیدەر عیبادی  سەرۆک وەزیران و فەرماندەری  گشتیی  هێزە  چەکدارەکانی   ئێراق  دوانیوەڕۆی  ئەمڕۆ  بە چوونی  بۆ ناو   شاری  ڕزگار کراوی  مووسڵ  دەسڕاگەشتن  بەو  سەرکەوتنە  گەورەیەی   لە خەباتکاران   و نەتەوەی   ئێراق  پیرۆزبایی کرد .  هەواڵێکی  دیکە ئەوەیە  کە    مەریوان نەقشبەندی  ئەندامی  کومیتەی  باڵای  خەبات   بە دژی  بیروهزری  تەکفیری  لە کوردستانی  ئێراق  ئەمڕۆ  ڕایگەیاند  هیچ کام  لە کوردەکانی  ئێراق  کە  بە داعش  پەیوەست بوون  ئێستاکە  لەنێو ئەو  گرووپە  تێڕوڕیستیەدا   نین  و ئەو  دۆسیەیە ئیتر  داخراوە .  نەقشبەندی  جەختی  کرد   یەکێک لە گرینگترین  کردەوەکان  هاوئاهەگی  لە گەڵ  ناوەندە  ئایینیەکان بە تایبەت مزگەوتەکان  بۆ بنبڕ کردنی  بیرو هزری   تەکفیری  و دوورخستنەوەی  خەڵک لەو بیرو هزرەیە . لە ساڵانی  ئەم دواییەدا  مۆفتیەکانی  عەرەبستانی  سەعوودی  بە دانی  پارەگەلی  زۆر   کتێبی  وەهابیەتیان  کە سەرچاوەی  بیرو هزری  توند ڕۆیانەیە  لە ناوچە  بە بەلاش   بڵاو دەکردەوە .

سەرپەیڤ