ته‌مووز 10, 2017 07:24 Asia/Tehran
  • پێداگریی عەبادی لەسەر پێویستیی ئاوەدان کرانەوەی خێرای مووسڵ

سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەئاماژە بەوەی کە جیهان پێی وانەبوو ئێراق بەم زووانە بتوانێ گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە شاری مووسڵ هەرەس پێ بێنێ، جەختی کرد لەسەر پێویستیی بنیات نانەوە و ئاوەدان کرانەوەی دەسبەجێی ئەو شارە.

حەیدەر عەبادی رۆژی یەکشەممە گەیشتە مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا لەباکووری ئێراق و ڕزگارکرانی بەتەواوەتی ئەو شارە لەچنگ داگیرکەرانی ڕەشەکوژی داعشی ڕاگەیاند.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێشەو پاش دیدار لەگەڵ فەرماندەرانی ئێراقی ئامادە لە مووسڵ، هەروەها ڕزگارکرانی ئەو شارەی بە دەسکەوتی فیداکارییەکانی هێزە ئێراقییەکان زانی و وتی: سەربازانی ئێراقی بەئازایەتی و بوێریی خۆیان، جیهانیان سەرسام کرد.

میدیا ئێراقییەکانیش ڕاپۆریان دا: خەڵکی سەرانسەری ئێراق، دوێشەو هاتنە سەر شەقام و کۆڵانەکانی ئەو وڵاتەو بەبۆنە ڕزگارکرانی مووسڵ شادمانیان کرد.

سەرپەیڤ