ته‌مووز 10, 2017 17:25 Asia/Tehran
  • سومرییە نیوز: داعش حەوت منداڵی لە تەلەعفەر لەڕۆژاوای مووسڵ ئێعدام کرد

گرووپی تەکفیریی-زایۆنیستیی داعش حەوت منداڵی لە تەلەعفەر لە ڕۆژاوای مووسڵ ئێعدام و تەرمەکانیانی لەدارتێل هەڵواسی.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی سومرییە نیوز، جەببار ئەلمەعموری یەک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، گرووپی تیرۆریستیی داعش کوشت وبڕێکی دڕندانەی دەرهەق بەژمارێک منداڵ لەشاری تەلەعفەر لەڕۆژاوای مووسڵ ئەنجام دا.

ناوبراو وتی: چەکدارانی ئەو گرووپە، حەوت منداڵیان ئێعدام و تەرمەکانیان لەدارتێل هەڵواسی هەتا تۆڵە لە خێزانەکانیان بکەنەوە.

جەببار ئەلمەعموردی لە دیمانە لەگەڵ سومرییەنیوز، وتی: شکست هێنانی داعش لەبەر لەدەست دانی مووسڵ بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستییە پەشۆکێنەر بوو و هەر ئەوەش، بوو بەهۆ تاکوو ئەو گرووپە تیرۆریستییە بەقەڵاچۆی کەسانی بێتاوان لە تەلەعفەر لەڕۆژاوای مووسڵ لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، تۆڵەی خۆیان بکەنەوە.

دواجار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوو کە داعش حەوت منداڵی ئێعدام و تەرمەکانیان لە دارتێلەکانی ناوەڕاستی شار هەڵواسی هەتا تۆڵە لە بنەماڵەکانیان بکەنەوە کە هەوڵیان دەدا لە جەهەننەمی ئەو تاقمە خۆدەربازبکەن.

ئەلمەعموری خوازیاری تۆمارکردنی کوشت وبڕی داعش لە تەلەعفەر بوو هەتا وەک سەنەدێک بمێنێتەوە لەبارەی کردەی تاوانبارانەو دڕندانەی گرووپێکی توندڕەو کە چەند وڵات لەڕێی ئایدۆلۆژیای توندڕەوانە داکۆکی لێ دەکەن.

سەرپەیڤ