ته‌مووز 11, 2017 07:48 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی مالکی لە ئایەتووڵڵا سیستانی و ڕێزگرتن لە ئێران

جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق بە پیرۆزبایی کردنی ڕزگار بوونی موسڵ لە ئایەتووڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە یارمەتییەکانی ئێران لە شەڕی ئێراق دژ بە داعش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ نووری مالکی شەوی سێشەممە دوابەدوای ڕاگەیەندرانی بە فەرمیی ڕزگار کرانی موسڵ لە لایەن "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراقەوە کە لەم شارەوە ڕا گەیەندرا، لە پەیامێکدا بۆ گەلی ئێراق، پێی داگرت کە ئایەتووڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق شیاوی وەرگرتنی یەکەم پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕزگار کرانی موسڵەوەیە، لەبەر ئەوەی کە فەتوای مێژوویی و ڕێکخستنی هەموو هەوڵ و هێزەکان لە لایەن ئەم کەسایەتییە مەزنەوە، بواری خۆش کردن بۆ تێکشکانی داعش.

مالکی هەروەها ئەم سەرکەوتنە گەورەی لە هێزەکانی سوپا، هێزەکانی حەشدی شەعبی، پۆلیس و هەموو هێزی سەربازی و ئەمنی دیکە و هەموو فەرماندەرانی ئێراق لە بەرەکانی شەڕ و هەروەها شەهیدان، برینداران و بنەماڵەکانیان پیرۆزبایی کرد کە بە وتەی ئەو بە حەماسەی قارەمانانەی خۆیان لەم سەرکەوتنەدا دەستیان هەبووە.

نووری مالکی لە درێژەی پەیامەکەیدا بە دەربڕینی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە هەموو ئەوانەی کە شان بە شانی گەل و دەوڵەتی ئێراق لە شەڕی دژ بە داعش ڕاوەستان، وتی: پێش هەموو ئەو کەسانەی لەم شەڕەدا هاتنە یارمەتیی ئێراقەوە دەبێ ڕێز و سپاس بەرامبەر بە ئێران دەرببڕین کە بە هەموو هێز و تواناوە هاتە یارمەتیی ئێراق و خوێنی پاکی ڕاوێژکارانی لە بەرەکانی شەڕدا تێکەڵ بە خوێنی برایانی ئێراقییان بووە.

شاری موسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوای ئێراق بە کردەوە لە سێ ڕۆژ لەمەوبەرەوە دوابەدوای هەڵوەشانەوەی دوایین مەتەرێزەکانی داعش لە بەشی کۆنی شاری موسڵ لە لای ڕۆژاوای ئەم شارەدا، بە تەواوەتی ڕزگار کرا و حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە بە سەفەر بۆ موسڵ و سەردانی ناوچە ڕزگار کراوەکان، ئازاد کرانی تۆکمە و تەواوی ئەم شارەی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ