بەیاننامەی دەبیری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئازادی یەکجاری مووسڵ
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئازاد کرانی شاری مووسڵ لە دەستی داعشی لە خەڵک و دەوڵەتی ئێراق پیرۆزبایی کرد و ئەوەی بە هەنگاوی هەڵکەوتە و شیاو لەڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوەی وەسف کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئانتۆنیۆ گوترەش، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئازاد کرانی شاری مووسڵی ئێراقی دوای دووساڵ داگیرکران لەلایەن تیرۆریستانی داعش لە دەوڵەتی ئێراق پیرۆزبایی کرد و بوێری و لەخۆبوردویی ، ورەی بەرزی خەڵک و هێزەکانی ئێراقی لەم ڕێگەیەی ڕێز لێ نا .
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بەیاننامەیە ئازاد کرانی مووسڵ هەنگاوێکی گرینگ لە ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی توندڕەوی توندوتیژانە و تیرۆریزم زانی و بۆ بریندارانی شەڕی دووساڵە بە دژی ئەم پێکهاتە تیرۆریستییە هیوای سەلامەتی کرد .
گوترەش وێڕای هاوپشتی دەربڕینی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێراق ، ئامادەیی خۆی راگەیاند بۆ دانی یارمەتی بە دەوڵەتی بەغدا بەمەبەستی دامەزراندنی ڕەوشێکی هێور و بێ مەترسی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێراقی بۆ ماڵ و حاڵیان و دامەزرانی حکومەتی یاسایی لە ناوچە ئازاد کراوەکان .
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای هەوڵی زۆرتری بەرپرسانی ئێراقی کرد بۆ پێشگیری لە گەڕانەوەی توندوتیژی بۆ مووسڵ .
مووسڵ دوای چەندین مانگ شەڕی قورس لەنێوان هێزی ئێراقی و تیرۆریستانی داعش ڕۆژی ڕابردوو بە تەواوی ئازاد کرا.