ته‌مووز 11, 2017 08:12 Asia/Tehran
  • روسیا: ئازاد کرانی مووسڵ و زەبری قورس  لە داعش دەستهاتی هاو پشتی  و لەخۆبوردوویی هێزی جەماوەری ئێراقی و پێشمەرگەیە

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند : ئازاد کرانی مووسڵ لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریست دەستهاتێکە لە لەخۆبوردویی و فیداکاری هێزی ئێراقی کە زەبرێکی قورسی لە داعش داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا  لەم بەیاننامەیە  ڕاگەیەندراوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە مووسڵ ئەم سەرکەوتنەی ڕاگەیاندووە .

بەیاننامەکە هەروەها دەڵێت  : هەرچەند هێشتا تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان  تیرۆریستان و هێزی ئێراقی  لە ئارادایە بەڵام  زەبرێکی قورس لە ناوەندەکانی داعش دراوە و لەناوچوونی  بە تەواوەتی تیروریستەکان لە سەرانسەری ئێراق لە ئارادایە.

 وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا  وتیشی : ئازاد کرانی مووسڵ بە بوێری و پاوەجێیی هێزی ئێراقی،  هێزی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە  مسۆگەر بوو و ئەم  هەوڵە مەزنە ، توانایی دەوڵەت و خەڵکی وڵاتی دۆستی ئێراقی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان نیشان دا  .

سەرپەیڤ