موقتەدا سەدر داوای دادگایی کرانی هۆکارانی بەدەستەوەدانی مووسڵی کرد
ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئازاد کرانی بە تەواوەتیی شاری مووسڵ داوای کۆنترۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەت و دامەزرانی ئاسایش لە سنوورەکانی ئێراق بە تایبەتی سنوورەکانی ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی سومەریە نیووز، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق لە بەیاننامەیەک دا وتی : ئەمڕۆ لێرەین هەتا پیرۆزبایی لە گەل و دەوڵەتی ئێراق بکەین لەبەر سەرکەوتنیان لە مووسڵ و ڕاگەیەندرانی ئازادی بەتەواوی ئەم شارە و ئەم سەرکەوتنە مەزنە پێشکەشی شەهیدان بکەین .
سەدر وتیشی: ئێمە ئەم سەرکەوتنە کە لەبەر هەوڵی هێزە ئێراقییەکان، مامۆستایانی هەڵکەوتە و مەرجەعەکانی ئایینی و هەروەها هەوڵ و هاوکاری، سەبر و پشتیوانی خەڵکی ئێراق بە دەست هات ، پیرۆزبایی دەکەین و داوا لە هەموو هێزە ئێراقییەکان دەکەین کە ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەش ئازاد بکەن هەتا خۆشحاڵی ئێمە تۆکمەوتەواو بێت و ئێراقی پاقژ و سەرکەوتوو بگەڕێتەوە دەستی خۆمان.
ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق لە درێژەش دا داوای ئەوەی کرد کە دەوڵەت دەست بگرێت بەسەر چەک و وتی : مانەوەی چەک لە دەستی کەسانی نادەوڵەتی و سوپا دواهاتی خراپی بە دواوە دەبێ و بۆ ئەوەی کارەساتی مووسڵ دووپات نەبێتەوە دەبێ هۆکارانی کەوتنی مووسڵ دادگایی بکرێن.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە ئازاد کرانی بەتەواوەیی شاری مووسڵ لە دەستی داعشییەکانی ڕاگەیاند.