ئامادەیی هێزە ئێراقییەکان بۆ هێرشکردنی یەکجاریی سەر داعش لەباشووری مووسڵ
سەرۆکی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق، ئامادەیی هێزەکان بۆ دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی لایەنی چەپی شرقات لەباشووری مووسڵ و پاکتاوکرانی ناوچە ڕزگارکراوەکانی، ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، رائید شاکر جەودەت سەرۆکی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق ڕایگەیاند، جگە لە دەسپێکرانی هەڵمەتی کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو ناوچەیە، پاکتاوکرانی ناوچە ڕزگارکراوەکانی چنگ تیرۆریستان و ئاسەوارە بەجێماوەکانیشیان، دەس پێ دەکرێ.
جەودەت وتی: تیپی سێی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق ١٢ تیرۆریست کە خۆیان لەنێو خەڵک لە لایەنی راستی مووسڵ شاردبۆوە، قۆڵبەست کرد.
سەرۆکی پۆلیسی ناوەندیی ئێراق هەروەها وتی: لە ئۆپراسیۆنی پشکنین و پاکتاوکردنی ناوچە ڕزگارکراوەکان لەرۆژی١٤ی سیپتەمبەر، ژمارێک سولە کە وەک وەرشەی چێکردنی گولـلەی هاوەن لەلایەن تیرۆریستان کەڵکی لێوەرگیرابوو، لەگەڵ ژمارێکی زۆری فیشەکی هاوەن ، دۆزرایەوە.