پەلاماری ئاسمانیی ئێراق بۆسەر بنکەکانی داعش لە ناوخاکی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i308973-پەلاماری_ئاسمانیی_ئێراق_بۆسەر_بنکەکانی_داعش_لە_ناوخاکی_سوریا
فرۆکە جەنگییەکانی ئێراقی لە دووهەمین پەلاماری هاوچەشنی مانگی فڤرییەی ڕابردوو، بنکەکانی تاقمی تیروریستی تەکفیری داعشیان لە ناو خاکی سوریا لە ناوچەی مەیادین لە دەیروزوور لە نیزیکی سنوورەکانی ئێراق ، بوردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2017 11:47 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی ئێراق بۆسەر بنکەکانی داعش لە ناوخاکی  سوریا

فرۆکە جەنگییەکانی ئێراقی لە دووهەمین پەلاماری هاوچەشنی مانگی فڤرییەی ڕابردوو، بنکەکانی تاقمی تیروریستی تەکفیری داعشیان لە ناو خاکی سوریا لە ناوچەی مەیادین لە دەیروزوور لە نیزیکی سنوورەکانی ئێراق ، بوردومان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفریۆن، وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک  ڕایگەیاند  :

فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقی  لە ئۆپراسیۆنێک دا ، شەش بنکەی تیرۆریستانی داعشیان  لە ناوچەی  مەیادینی سوریا داوەتە  بەر پەلامار  کە بووەتە  هۆی تەقینەوەی سێ ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو ، هەمارێکی   چەکەمەنی سەربازی و پشتوێنی تەقینەوە و دەیان تیرۆریستی داعشیش کوژران  .

وەزارەتی ناوخۆی ئێراق لەم بەیاننامەیەدا   ئاماژەی نەکردە  کاتی  جێبەجێ بوونی ئەم ئۆپراسیۆنە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی  بەرگری ئێراقیش   ڕایگەیاند  :  پەلاماری سوپای ئەم وڵاتە بۆسەر بنکەی تیرۆریستانی داعش  بە هەماهەنگی  سوریا  ئەنجام بووە  .

فرۆکە جەنگییەکانی ئێراقی هەروەها  شوێنی  کۆبوونەوەی ئەندامانی داعش لە چەند  ناوچە  لە خاکی ئێراق لەوان  ناوچەکانی عەکاشات، عەنە و قائم  لە پارێزگەی ئەنبار یان داوەتە بەر پەلامار  کە بووەتە  هۆی تێک شکێندرانی  چل و نۆ  ئامانجی  ڕەچاو کراو لە بەرواری یازدە هەتا نۆزدەی سپتەمبەر و کوژرانی سێسەت و شەش  تیرۆریست و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە.