داعش کێڵگەکانی نەوتی حەویجەی ئاگر تێ بەردا
تاقمی تیرۆریستیی داعش بە مەبەستی پێشگرتن بە پێشڕەوی هێزی ئێراقی سێ کێڵگەی نەوتی لە نیزیکی ناوچەی حەویجە لە ڕۆژاوای شاری کەرکووک لە باکووری ئەم وڵاتە ئاگری تێ بەردا.
حەویجە یەکێک لە گرینگترین شارەکانی پارێزگەی کەرکووکە کە ژووئەنی ساڵی 2014 لەلایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە داگیرکراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، محەممەدجەبووری فەرماندەیەکی سەربازیی ئێراق وتی : ئەندامانی داعش بە دووکەڵ نانەوە لەبەر ئاگرتێبەردانی کێڵگەکانی نەوتی هەوڵ دەدەن لە پەلاماری ئاسمانی هێزی ئەم وڵاتە کاتی کشانەوە بەرەو حەویجە لە ئەمان دا بن .
فەرماندەی سەربازیی ئێراقی بە ئاماژەدان بە هەوڵی هێزی ئاسایشی بە کەڵک وەرگرتن لە بولدوزر بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ئاگری کێڵگە نەوتییەکان وتی : ئاگرکەوتن لەم کێڵگانە کۆنتروڵ کراوە بەڵام کونتروڵ کردنی ئاگری کێڵگەکانی تر لە دوو کێڵگەی دیکە سێ ڕۆژ دەخایەنێ.
مەیدانی نەوتیی عەلاس لە 35 کیلومەتریی باشووری حەویجە یەکێک لە سەرچاوەکانی سەرەکیی داهاتی داعش بوو.
ڕائئ جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی ئێراقیش بە ئاماژەدان بە کۆتایی سەرکەوتوانەی قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە، باسی کوژرانی 207 تیرۆریستی کرد لەم ئۆپراسیۆنە دا .
هێری سوپا و حەشدی شەعبیی ئێراق بیست و دووی سپتەمبەر ی ساڵی 2017 قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجەیان لە سێ میحوەرەوە دەست پێ کرد .
قوناخی یەکەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە ش وەکگرینگترین بنکەی داعش لە باکووری ئێراق لە بیست و یەکی سپتەمبەری ڕابردوو بەمەبەستی ئازاد کردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی شوروقات لەباکووری سەلاحەدین و حەویجە و گوندەکانی لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک دەست پێکرا.