پووچەڵکرانەوەی ئۆپڕاسیۆنی تیرۆریستی لە بەغدا و نەجەفی ئەشرەف
وەزارەتی ناوخۆی ئێراق باسی کوژرانی چل وشەش داعشی لە سێ پەلامار بە دژی بنکەی تیرۆریستان لە پارێزگەی ئەنبار و هەروەها پووچەڵ کرانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە بەغدا و نەجەفی ئەشرەف کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلعالەم، وەزارەتی ناوخۆی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە پەلاماری یەکەم کۆبوونەوەی ژومارێک لە فەرماندەرانی سەربازی داعش لە شاری قائم لە ڕۆژاوای ئەنبار و لە گەڕەکی جەماهیر کەوتە بەر پەلامار کە خەریکی بەرنامە داڕشتن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە بەغدا و نەجەفی ئەشرەف بوون .
ئەم بەیاننامەیە دەڵێت : لەم پەلامارە بیست تەکفیری داعش و فەرمانبەرانیان لەوان ئەبووتارق کە داعش ناوبراوی میری سەربازیی ویلایەتی بەغدا ڕاگەیاند بوو کوژراوە و ژومارێکیش بریندار بوونە.
لە بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕاگەیەندراوە : پەلاماری
دووهەم بووە هۆی ڕووخانی کارگەیەکی بۆمب ڕێژکراوی ئوتوموبیلەکانی داعش لە گەڕەکی فورات لەشاری قائم کە بە هویەوە چواردە تیرۆریست کوژران و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون .
بەپێی هەواڵێکی تر، تیپی بیست و شەشی لەشکری عەباسی ئێراق باسی نێردرانی هێزەکانی خۆی بۆ باکووری حەویجەی کرد بۆ هاوڕێیی لەگەڵ خەباتکارانی دیکە .
ناردنی ئەم هێزانە دوای ئەوە ئەنجام بوو کە هێزی تیپی بیست و شەشەمی لەشکری عەباس (ع) ، شاری ریاز لە هەژدە کیلومەتری باشووری ناوەڕاستی شاری حەویجەیان لە بوونی تیرۆریستانی داعشی پاکتاو کرد .