دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی گوندەکانی باکووری حەویجە لە پارێزگای کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i311477-دەسپێبوونی_ئۆپەراسیۆنی_ڕزگار_کردنی_گوندەکانی_باکووری_حەویجە_لە_پارێزگای_کەرکووک
هێزە ئێراقییەکان پاش ڕزگار کردنی شاری حەویجە هەڵکەوتوو لە پارێزگای کەرکووک لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعش، ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان بۆ رزگار کردنی گوندەکانی باکووری ئەم شارە دەست پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2017 09:26 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی گوندەکانی باکووری حەویجە لە پارێزگای کەرکووک

هێزە ئێراقییەکان پاش ڕزگار کردنی شاری حەویجە هەڵکەوتوو لە پارێزگای کەرکووک لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعش، ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان بۆ رزگار کردنی گوندەکانی باکووری ئەم شارە دەست پێ کرد.

"حسێن مەستاف" فەرماندەری تیپی سی و شەشی لەشکری زرێیی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی ئەلعەراقییە ڕایگەیاند: نزیکەی شەش تا حەوت گوند لە باکووری حەویجە رزگار کراون و تا ئێستا ٢٧ بۆسەی تەقینەوەیی و سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو کە تیرۆریستانی داعش لە سەر ڕێگای پێشڕەویی هێزە ئێراقییەکان دایاننابوو، تەقێندراونەتەوە.

مەستاف وتیشی: لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی فەرمانبەرێتییەکەمان سەبارەت بە ڕزگار کردنی هەموو ئاواییەکانی حەویجەداین تا بتوانین بگەینە هێزەکانی پێشمەرگە.

پێشتر سوپای ئێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێککەوتنێکی سەربازییان سەبارەت بە شەڕی ڕزگار کردنی "حەویجە" لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعش واژۆ و مۆر کردبوو.

"عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا" فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی حەویجەیش وتی: پاش ئۆپەراسیۆنی حەویجە، ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی ڕۆژاوای پارێزگەی "ئەنبار"یش دەست پێ دەبێ.