یاریدەری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق : ئێران ، پێشەنگی خەبات بە دژی تێڕۆڕیزمە
یاریدەری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی پێکهاتەی حەشدی شەعبیی ئەو وڵاتە وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشەنگی خەباتی دژی تێڕۆڕیزمە .
فالح فەیاز یاریدەری ئاسایشی نیشتمانی عئێراق و سەرۆکی پێکهاتەی حەشدی شەعبی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران جەختی کرد ئێران لە یەکەم ڕۆژەکانی خەبات بە دژی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش لە عێراق لە سەرووی وڵاتانی لاگری هێزە ئێراقیەکانە . یاریدەری ئاسایشی نیشتمانی ئێراق بە ڕەت کردنەوەی وتەکانی " ڕیکس تیلرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی حەشدی شەعبی وتیشی: ئەو کاربەدەستە ئەمریکاییە شیاوی بیروڕا دەربڕین سەبارەت بە حەشدی شەعبیی ئێراق نیەو حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش ئەو بابەتە بە دەسوەردان لە کاروباری ئێراق دەزانێ . فاڵح فەیاز وتی حەشدی شەعبی نوێنەری نەتەوەی ئێراقە کە بە داخوازی مەرجەعیەتی ئایینی وڵامی داوە و بەرگری لە خاک و سەرزەوین و پیروزایەتیەکانی خۆی دەس پێکردووە . سەرۆکی پێکهاتەی حەشدی شەعبی وتی وتووێژەکانی ڕۆژی پێنجشەمەی عیبادی لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران لە تاران لەم قۆناغەی ئاڵ و گۆڕەکانی بە گرینگ زانی و وتی : ئێراق لە سەرووبەندی سەرکەوتن دایە و ڕۆژی پێنجشەمە دوایین قۆناغ لە شەڕ بە دژی داعش لە ڕۆژئاوای ئێراق دەس پێکرا . یاریدەری ئاسایشی نیشتمانی ئێراق کۆپرسی 25 سپێپتامبری 2017 لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە کردەوەیکی هاندەرانە و بە پێچەوانەی دەستوور زانی و جەختی کرد دەوڵەتی ئێراق ئەو کۆپرسییە بە فەرمی نازانێت و خوازیاری هەڵوەشانەوەی بە تەواوی ئاکامەکەیەتی .