پێداگریی زانایانی دینیی عێراق لەسەر داکۆکیی لە فەلەستین ویەمەن
زانایانی دینیی عێراق جەختیان کرد لەسەر داکۆکی تۆکمەو هەمەلایەنەی ئۆممەتی ئیسلامی بەتایبەت زانایانی دینی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، یەمەن، سووریاو عێراق وەک ئەرکێکی شەرعی و ئەخلاقی.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی"رسا"؛ شێخ محەممەد مەهدی ئەلخالسی لەزانایانی دینیی عێراق لە گوتارەکانی نوێژی هەینیدا وێڕای پیرۆزبایی جێژنی لەدایکبوونی ڕەسولی نازدار(د.خ) بەپێداگری لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی ئیسلامی و شوێنکەوتنە ڕێبازی ئەو بەڕێزە، وتی: ئۆممەتی ئیسلامی دەبێ لەهەنگاوێکی یەکپارچەدا هەڵوێستی ئاشکراو لێبڕاوانەی خۆی لەبەرەڤانی کردنی گەلان بەتایبەت داکۆکی لە مافەکانی گەلی ستەملێکراوی یەمەن وفەلەستین وهەروەها سەندنەوەی سەرزەوییە داگیرکراوەکان لە زاڵمان، ڕابگەیێنن.
شێخ ئەلخالسی داوای لە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی کرد، بە یەکڕیزی، فیتنە، شەڕ و ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە یەمەن، سووریاو عێراق ڕابگرن.
ئەو زانا دینییەی عێراق بەئاماژە بە پێویستیی گەڕانەوەی گەلی فەلەستین بۆ سەرزەوینی سەرەکیی خۆیان لەخاکی داگیرکراو، وتی: هەرچەشنە دانوستان یان پاشەکشەکردنی ئۆممەتی ئیسلامی لە سێ پرسی سەرەکی واتە"قودس، گەڕانەوە بۆ نیشتمان و موقاوەمە" قەبووڵنەکراوە.
ئەلخالسی بەپێداگری لەسەر پێکهاتنی پرۆژەی یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی بەبەشداریی ئێران، عێراق، تورکیا، سووریاو میسر، وتی: زانایانی دینی دەبێ ئیسلامی ڕاستەقینەو ڕەسەن بۆ جیهانیان شی بکەنەوەو بیروهزری لاڕێیانەو توندڕەوانەی دوژمنان ئیدانە بکەن.
شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەلانی عێراقیش خوازیاری پاراستنی یەکگرتوویی و پەیوەندیی زیاتری نێوان دین و ئایینزا جۆربەخۆرەکان بوو.