کانونی یه‌که‌م 07, 2017 20:28 Asia/Tehran
  • فوئاد مەعسووم : بڕیاری تڕەمپ زەبرێکی پتەوە لە ڕەوتی ئاشتیی ناوچەکە

سەرۆک کۆماری ئێراق بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بۆ قودس لە داهاتوودا بە پاسا هەڵنەگر و زەبرێکی پتەو لە ڕەوتی ئاشتیی لە ناوچەکەدا زانی .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا ، سەرۆک کۆماری ئێراق ڕۆژی  پێنجشەمە  لە بەیاننامەیەکدا  بە وشداری دان  سەبارەت بە  شوێنهاتی مەترسیداری بڕیاری نالۆژیکانەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ دۆخی ناوچەکە و جیهان کە گیرۆدەی دیاردەی تڕوڕیزمە،  وتی : ئەو بڕیارە  پێشێلکرانی ئاشکرای  یاسا نێونەتەوەییەکان و بڕیارنامەکانی  ڕێکخراوی  نەتەوەکانە   سەبارەت بە فەلەستین  و لەبەرچاو نەگرتنی  مافی ڕەوای  نەتەوەی  فەلەستین . سەرۆک کوماری    ئێراق   پێکهاتنی  وڵاتی  سەربەخۆی فەلەستنی کە لەودا فەلەستینیەکان مافی تەواوی  خۆیان  لە سنوورەکانی 1967 هەبێت  و پێتەختی  وڵاتەکەیان  قودسی پیروز بێت وەک چارەسەرییەکی دادپەروەرانەی  گشتداگر بۆ پرسی  فەلەستین  زانی  و هەموو  دۆستانی  فەلەستینی  بۆ یەکگرتنی  نیشتمانی  و  پتەو بوونی  زیاتری  یەکڕیزی ناوخۆیی  بانگەواز کرد . ئێبراهیم جەعفەری  وەزیری  دەرەوەی ئێراقیش  وێڕای  ئاماژە  بەوەی  کە  کردەوەی  تڕەمپ  سەبارەت بە  قودس؛  ناوچەی  عەرەبی  و ئیسلامی  و هەروەها هەموو جیهان لە سەرووبەندی قۆناغی نوێ داناوە ، شوێنهاتی ئەو کردەوەیەی بە پێش بینی نەکراو  زانی . سەدان کەس  لە زانایانی  ئەهلی سونەی  ئێراقیش لە کۆبوونەوەیکی ناڕازیانەدا  لە بەغدای  پێتەختی ئەو وڵاتە  کردەوەی  تڕەمپ  سەبارەت بە قودسیان شەرمەزار کرد و لە داوایان لە هەموو وڵاتانی  ئیسلامی  و کومەڵگای جیهانی کرد   لە هەمبەر ئەو  بڕیارەی  کاربەدەستانی  ئەمریک  بێ دەنگ نەبن . دەوڵەتی کوەیتیش  وێڕای ئاماژە بەوەی کە گواستنەوەی  باڵوێزخانەی ئەمریکا  لە تەلەبیبەوە بۆ قودس بە پێچەوانەی  یاسا و بڕیارنامە نێونەتەوەییەکانە،سەبارەت بەدۆخی  یاسایی، سیاسی  و مێژوویی  شاری قودسە، جەختی  کرد: ئەو بڕیارە هەروا بە پێچەوانەی  بڕیارنامەکانی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان ، ڕێککەوتنەکان  و کونوانسیونە  نێونەتەوەییەکانە .

سەرپەیڤ