کانونی یه‌که‌م 09, 2017 12:57 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک تیرۆریست لەسەرسنووری عێراق و سووریا

سوپای عێراق بەهێرش کردنەسەر ناوچەگەلێکی سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا١٦تیرۆریستی کوشت.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق پێگەو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی بیاوانیی ئەلجزیرە لەسنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریایان بۆردومان کرد.

هەرلەو بارەوە، عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا فەرماندەری ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی ئەلجزیرە رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان بەمەبەستی پاکتاوکردنی ناوچەکانی ئەلجزیرە هەڵکەوتوو لەنێوان نەینەوا-ئەلئەنبار هەتا سنوورەکانی عێراق و سووریا دەس پێ کردووە.

بەقسەی ئەو فەرماندەرە عێراقییە، ئەو ئۆپراسیۆنە لەئاراستەی قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی ئەلجزیرەو فوڕات ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ