حەیدەر عەبادی بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و هەوا گەیشتە فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i318021-حەیدەر_عەبادی_بەمەبەستی_بەشداریکردن_لە_کۆبوونەوەی_ئاو_و_هەوا_گەیشتە_فەرەنسا
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ دووشەممە لە سەرووی شاندێک بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و هەوایی گەیشتە پاریس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2017 04:22 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و هەوا گەیشتە  فەرەنسا

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ دووشەممە لە سەرووی شاندێک بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و هەوایی گەیشتە پاریس .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بەم سەفەرە ڕایگەیاند: ئێراق پلانی داهاتووی خۆی  سەبارەت بەم کۆبوونەوەیە پێشکەش دەکات.

لەم بەیاننامەیە  ڕاگەیەندراوە  ئێراق  سەنەدوبەڵگەیەکی پێشکەش کردووە کە کارتێکەری ڕاستەوخۆی لە ژیانی شارومەندان، ئاسایشی خۆراک، ئاو و بەشگەلی کشت و کاڵی ، تەندوروستی ، وزە و بەشەکانی دیکە لە ئێراق  هەیە.

بڕیارە  حەیدەر عەبادی  لەم سەفەرە لەگەڵ ژومارێک لە بەرپرسانی نێودەوڵەتی  بەشدار لەم  کۆبوونەوەیە، چاوپێکەوتن بکات  .

پاریس  ئەمڕۆ سێ شەممە میوانداری کۆبوونەوەی  ئاو و هەوایی بە ئامانجی بوارچێکردن بۆ جێبەجێ کردنی  ڕێککەوتنامەی ئاو و هەوایی پاریس  و دابین کردنی سەرچاوەکانی سەرمایەدانانی گشتی و تایبەت بۆ یارمەتی دان بەم ڕێککەوتنامەیە.