کانونی یه‌که‌م 13, 2017 09:12 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی چەند عێراقی  دوا بە دوای پەلاماری ترۆریستان بۆ سەر توزخۆرماتوو

سەرچاوە ئاگادارە عێراقییەکان ئێواڕەی سێی شەممە ڕایانگەیاند؛ دوا بە دوای پەلاماری ئەندامانی ترۆریستی بۆ سەر ناوچەی توزخۆرماتوو لە باکووری ئەو وڵاتە چەند عێراقی کوژران و بریندار بوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری عێراق، لە پەلامارەکانی تۆپخانەیی ئەم گرووپە ڕەشەکوژانە لە ستانی سەلاحەدینی عێراق تا بە ئێستا چەن کەسی سیڤیلی عێراقی کوژراون و چەند کەسی تر بریندار بوونە. ئەندامانی ترۆریستی ، چەند گەرەکی ئاوەدان لە توزخۆرماتووی عێراقیان داوەتە بەر ئامانجی خۆیان

 ئەمەولە لایەکی ترەوە فەرماندەری ئۆپەراسیۆنیی بەغدا سێێ شەممە ڕایگەیاند:  بڕیاری هەیە کەرەستە و ئامێرە بەجێماوەکان لە تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای بەغدا بتەقینێتەوە .

 دۆینێ دووشەممەیش هێزە عێراقییەکان بیست و یەک بۆمبای دەستکردی تاقمی ترۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای بەغدایان تەقاندەوە .

سەرپەیڤ