کانونی یه‌که‌م 15, 2017 18:54 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی : شەڕ بە دژی تیرۆریزم کۆتایی پێ نەهاتووە

نوێنەری مەرجەعی باڵائایەتوڵڵاسیستانی :شەڕ بە دژی تیرۆریزم، کۆتایی پێ نەهاتووە

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە کەربەلا  پێداگری کرد: سەرکەوتن بەسەر  تیرۆریستانی  تەکفیریی داعش  بەمانای کۆتایی هاتنی شەڕ بەدژی تیرۆریزم  نییە  .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  ئێراقیی واع، شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی  نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی  لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەمڕۆ لە کەربەلا   وتی :  هێزی ئێراقی  سەرکەوتن بەسەر  تەیار ترین  ئەندامانی تیرۆریستی  کە ئێراقیان کردبووە ئامانج  و خەڵکی  جیهانیان سەرسامی خۆڕاگری و بەرخۆدانی خۆیان کرد  .

مەهدی کەربەلایی  وێڕای پێداگری لەسەر  پێویستی باشتر بوونی ڕەوشی ژیانی خەڵک لە ناوچە ئازاد کراوەکانی ئێراق و گەڕانەوەی ئاوارەکان پێداگری کرد و وتی : ئەگەر لەبەر فیتوای جەهادی کەفایی  مەرجەعیەت نەبوو، ئەم سەرکەوتنە  بە دەست  نەدەهات.

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی  لەدرێژەدا لەسەر پێویستیی هەڵس و کەوت بەرامبەر تۆڕەتیرۆریستییەکانی ژێر زەوینی  پێداگری کرد  .

کەربەلایی  هەروەها داوای بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە هەموو  دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی ئیداری کرد .

سەرپەیڤ