تەقینەوە لە دیالەی ئێراق لانیکەم سێ کوژراوی لێکەوتەوە
کاربەدەستێکی ئاسایشیی پارێزگەی دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق ڕایگەیاند: لە تەقینەوەکانی ڕۆژی شەممە لە دیالە لانیکەم سێ کەس کوژران .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، کەمێک دوای تەقینەوەی ئوتوموبیلێک، خۆکوژێک پشتوێنی تەقینەوەی خۆی لەنێو چێشتخانەی هەیسەم حوم لە ناوچەی نجاح لە شەست کیلومەتری ڕۆژهەڵاتی باقووبە ی ناوەندی پارێزگەی دیالەی ئێراق تەقاندەوە.
هێزی ئاسایشیی ئێراقی دوای ئەم ڕووداوە ناوچەکەی داخست و ئۆپراسیۆنی ناسینەوەی دەست پێکرد .
ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە لەحاڵێکدا ڕوو دەدات کە ڕۆژی ڕابردوو هەیسەم حوم سەرۆکی هۆزی نجاج ژومارێک لە سەرۆک هۆزەکانی سوننەی بانگ کرد بوو بۆ ئەم چێشتخانەیەو باسی ئامادەیی کردبوو بۆ بەرەنگار بوونەوەی پاشماوەی تیرۆریستەکانی داعشی و حەشارگەکانیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی باقوبە لە 65 کیلومەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی پێتەختی ئێراق .
هەواڵێکی تر لە ئێراق ئەمەیە کە سوپای ئەم وڵاتە ڕوژی شەممە ڕایگەیاند : پەلاماری خۆکوژی ئەندامانی تەکفیری زایۆنیستیی داعشی بۆسەر ڕۆژاوای مووسڵ بێ ئاکام کردوەتەوە و بەرەنگاریان بوونەتەوە .
سوپای ئێراق ئەم پەلامارەی بەرپەرچ دایەوە و نۆ تیرۆریستی کوشت.