کانونی دوھەم 16, 2018 17:34 Asia/Tehran
  • پێداگریی عەبادی و یێڵدریم لەسەر گرینگیی هاوکاری لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەتەلەیفون لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا قسەی کرد لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان وپرسە ناوچەییەکان.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئانادۆڵۆ، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیاو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا  بەئاماژە بە گرینگایەتی هاوکاری لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بەهێزکرانی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی وهەروەها هاوبەشیی کۆمپانیا تورکییەکان لە بنیات نانەوەی عێراق سەبارەت بە دۆسییەی ئیدارەی ئاوە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات، وتووێژیان کرد.

عەبادی و یێڵدریم هەروەها هاوکاری لەمەڕ دۆسییەی وزەو تەبایی نێوان تورکیاو عێراق لەبوارەکانی دیکە لەوان، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریایان تاووتوێ کرد.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەروەها سەرەخۆشی کرد لەبەر کوژرانی ژمارێک لە شارومەندانی عێراقی لە دوو تەقینەوەی تیرۆریستی سەرچاوەگرتوو لە پەلاماری دوو هێرشبەری خۆتەقێن لەناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق.

سەرپەیڤ