جەختکردنەوەی " عەمار حەکیم" لە سەر بادی هێنانی کەشی باش و لەبار بۆ ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق
سەرۆک ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق جەختیکردەوە لە سەر گرنگایەتی بەدی هێنانی کەشێکی لەبار و هەروەها پێویستی بەشداریی بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکانیی ١٢ مای ٢٠١٨ لەم وڵاتە دا .
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژی چوار سەممەی هەواڵدەری مێهر ، "سەید عەممار حەکیم" سەرۆک ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لە دیدار لەگەڵ " هادی ئەلعامێری" سەرۆکی هاوپەیمانی" ئەلفەتح" و ژمارێک لە ڕێبەرانیی هاوپەیمانیی لەم وڵاتە ، هەمووانی بانگ کردووە بۆ ڕکابەریی و سەرنجدان بە بەرنامەکانی هەڵبژاردنەکان دا .
ئێواڕەێ سێی شەممە ، هاوپەیمانی " ئەلنەسر" بە سەرۆکایەتی " حەیدەر عەبادی" و ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی " سەید عەممار حەکیم" لە بەر لەوە لە سەر ئاراستە کردنیی لیستەی هاوبەش لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕیککەوتبوون، لە بەیاننامەیەک باسی لە جیایی لە یەکتری و ئاراستە کرانیی لیستەی سەربەخۆ لەهەڵبژاردنەکان کردووە . ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی و هاوپەیمانی ئەلنەسر لەم بەیاننامەیە دا ڕایانگەیاندووە : دوای هەڵبژاردنەکان لە ڕەوتی هاوپەیمانی بەربڵاوتر بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نیشتمانی کە داوا و ویست و ئارەزووی گەلی عێراق دێنێتە دی هاورێیەتی دەکەن .
" نوری مالیکی" جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایش ڕایگەیاندووە ، دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بە لیستەی" حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق هاوپەیمانی پێکدینێت .
بەڕاگەیاندرانی ڕای دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاریکراو یانی ١٢ مای ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت .