ڕەزامەندی دەربڕینی حەیدەر عه بادی لەگەڵ کرانەوەی تێپەڕگەی سنووری ئەلبوکەمال
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i326511-ڕەزامەندی_دەربڕینی_حەیدەر_عه_بادی_لەگەڵ_کرانەوەی_تێپەڕگەی_سنووری_ئەلبوکەمال
وەزیری ناوخۆی عێراق هەواڵی دالە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەگەڵ کرانەوەی تێپەڕگەی سنووری ستراتژی وهاوبەش لەگەڵ سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2018 14:40 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندی دەربڕینی حەیدەر عه بادی لەگەڵ کرانەوەی تێپەڕگەی سنووری ئەلبوکەمال

وەزیری ناوخۆی عێراق هەواڵی دالە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەگەڵ کرانەوەی تێپەڕگەی سنووری ستراتژی وهاوبەش لەگەڵ سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلئەخباریە " قاسم ئەلئەعرەجی" وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند : لە سارای ئەلئەنبار هەتا ڕادەیەکی زۆرئەمنیەت دامەزراوەو تێپەڕگەی سنووری " تەریبیل کە گرینگایەتی زۆری هەیە کراوەتەوەو هەرئێستاکەیش لەدووی کرانەوەی تێپەڕگەکانی تری سنوورین . وەزیری ناوخۆی عێراق وتی: هیوادارین کە تێپەڕگەی سنووری ئەلقائیم ئەلبوکەمال یش بکرێتەوەو ئێمە ڕەزامەندی حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیران وفەرماندەی گشتیی هێزە چەکارەکانی عێراقمان بۆ ئەم کارە وەرگرتووە. ئەلئەعرەجی وتیشی": درێژایی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا دەگاتە شەشسەدوحەفتا کیلومیتر وکۆنترۆڵی تۆکمە وتەواوی سەربازی ئەوێ لە ڕێگەی ناوچە نێزیکەکانەوە ئەنجام دەبێت  ولە برێک لە ناوچەکان لە سپا ولە بڕێکی تر لە هێزەکانی حەشدی شه عبی یارمەتی وەردەگیردرێت. لە سێبەری تەداروکات بۆ دەسپێکرانەوەی ئاڵووێرەکانی تیجاری لە رێگەی تێپەڕگەی سنووری ئەلبوکەمال وبە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاریەکانی ئەمنیەتی سنووری نێوان دوو وڵاتی عێراق وسووریا " محەممەد ئەلشوعار" وەزیری ناوخۆی سووریا سێ شەممەی ڕابردوو گەیشتە عێراق ولەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی دیدارو تووێژی کرد. وەزیری ناوخۆی عێراق هەروەها لە دەسگیر کرانی فرەتر لە هەزارداعشی لە ڕەوتی پاکتاوکرانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوایی ئەم وڵاتە هەواڵی دا ووتی: زۆربەی دەسگیر کراوەکان لە وڵاتانی ئاسیای ناوەندی وتورکیان وژمارەیان دەگاتە هەزارو چل ونۆ کەس کە سێسەدو نەوەدو نۆ کەسیان تورکن وژمارەیەکی زۆریان ژن ویا منداڵی ژێر هەژدە ساڵن.